Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کۆبۆوە

رۆژی یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کۆڤان جەلال، بەرێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی پێشوازی لە بەرپرسی بەشی پیشەسازی لە کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر و نوێنەری ١٠ کۆمپانیای ئەڵمانی کرد.

ئامانج لە سەردانەکەیان هەماهەنگی و هاوکاری کردن بوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و روونکردنەوەی شێوازی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بەڵێنی هاوکاری و هەمانگی پێدان و هانیدان بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان.