Skip to the content

وەزیری بازگانی و پیشەسازی لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەری ئێرانی کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەری ئێرانی کرد کە بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستانن.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەهاوکاری و هەمەهانگی نێوان وەزارەت و وەبەرهێنەران کرا و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەدا کە تیمی وەزارەت لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گەشەسەندنی پیشەسازی ناوخۆیی و کردنەوەی کارگەی نوێ و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، هەموو کارئاسانی و هاوکاریەک پێشکەش بە وەبەرهێنەران دەکات بۆ سەرمایەگوزاری لە ناو هەرێمی کوردستان.