کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی دەکرێت
رۆژی سێشەممە ٢٨ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عادل حوسێن، سەرۆکی یەکێتی پیشەسازی عێراقی و ژمارەیەک لە خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە بۆتاوتوێکردنی کێشەی کارگەکان.
لەدانیشتنەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادەی بوو، گوێی لە کێشە و گرفتەکانی خاوەن کارگەکان لە هەرێمی کوردستان گرت و ئەو ڕێکارانەی گرفتن لەلایەن حکومەتی بەغداوە باسکران و چەند پێشنیار و سەرنجێک بۆ چارەسەرکردنیان خرانەڕوو.