Skip to the content

کارکردنی پارێزەران لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کارئاسانی بۆ دەکرێت

رۆژی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی پێشوازی لە شاندێکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کرد و گرفت و بەربەستەکانی بەردەم کارکردنیان باسکرا.

لە دیدارێکدا شاندەکەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بابەتی کارکردنیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی ونەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم مۆڵەتی هاوردە و هەناردە باسکرد و گرێبەستی پارێزەرایەتی بۆ کارگەکان تیشکی خرایە سەر.

لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هاوکاری و پشگیری خۆی دەربڕی بۆ هەر کارئاسانیەک کە لەگەڵ چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەت بگونجێت بۆ کارکردنی پارێزەران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی