کارگەی گۆڵدبۆکس بۆ بەرهەمهێنانی پیشەسازی پاکێجین کرایەوە
رۆژی سێشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ژێر دروشمی (بەرە و پیشەسازییەکی باشتر)، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەک لە وەزیر و کاربەدەستانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداربوون لە مەڕاسیمی کردنەوەی کارگەی (گۆڵدبۆکس) کە لەلایەن کۆمپانیای (فابیاب)ی کەرتی تایبەت، وەکو پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەم کارگەیە گرێبەستی کارکردنی هەیە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێڵەکانی بە کواڵێتی بەرز و ئامێری پێشکەوتوو کاردەکەن، ئەوەش لە پێناو پێشخستنی پرۆسەی بەبازاڕکردن و پاکێجین و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و بە پیشەسازی کردنی بەربوومە کشتوکاڵییە خۆماڵیەکانی هەرێمی کوردستان.