Skip to the content

کۆنفرانسی داهاتووی ئاستی بازرگانی خشت لەنێوان یەكێتی ئەوروپا و عێراق ئەنجام درا

رۆژی دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، فەرمانگەی پەیوەندیەكانی ئەڵمانیا بۆ بازرگانی و پیشەسازی لە عێراق، كۆنفرانسی داهاتووی ئاستی بازرگانی خشتی لە نێوان یەكێتی ئەوروپا و عێراقدا ئەنجامدا.

له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌ سەروەر کمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان و بازرگانانی ئه‌وروپی ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆی تێرو ته‌سه‌ل له‌باره‌ی گرنگی بازرگانی خشت كرا.

لە وتەیەكدا بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، بە ناوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە دەستخۆشی لە ڕێكخەرانی كۆنفرانسەكە كرد‌ و ڕایگەیاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان لە ئێستادا بە شێوەیەكی ستونی و ئاسۆیی لە فراوان بووندایە و بوونی هەڵمەتێكی گرنگی ئاوەدانكردنەوە لە میانەی كارەكانی كابینەی نۆیەم هاندەرە بۆ بەرهەمهێنان و بازرگانی كردن لە بواری بیناسازی و خشت دا .