Skip to the content

گیر و گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازی تاوتوێ کرا

رۆژی دووشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ تیمی پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبوویەوە، و تاوتوێی گرفتەکانی بەردەم هەردوو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەکە لە سەروەر کمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، و علی عوسمان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی، و بەرێوەبەرانی گشتی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی، ئامادەی بوون، تاوتوێی گرفتەکانی بەردەم هەردوو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کرا و بریار درا بە پێکهێنانی چەند لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی بریارەکانی کۆبوونەوەکە.

تیمەکەش لە نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکهاتوە، بۆ دیاریکردنی گیروگرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆیان وە بریارە کۆبوونەوەکان درێژەی هەبێت تا گرفتەکان بەتەواوی چارەسەر دەکرێن .