Skip to the content

شاندی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا لەلایەن پارێزگاری لۆرکا پێشوازی کران

رۆژی سێشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری هەریەکە لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم  و ژوری بازرگانی عێراقی لە ئیسپانیا، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبونەوەکانیاندا، لەلایەن پارێزگاری لۆرکا پێشوازییان لێکرا .

لە دیدارێکدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد، بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی.

شاندی حکومەتی هەرێمی  کوردستان وێرای سوپاسکردنی پارێزگاری لۆرکا، بەفەرمی بانگهێشتی هەرێمی کوردستانیان کردن، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە سوود لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ببین و بەشداری بکەن لە ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و پێشخستنی جوڵەی ئابوری و پیشەسازی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی نێوان وەبەرهێنەرانی ناوخۆی هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا.