پارێزگاری مورسیا پێشوازی لە دوو وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، پارێزگاری مورسیای ئیسپانیا پێشوازی لە هەریەکە لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا کە هەریەکە لە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و نوێنەری ژووری بازرگانی عێراق ئامادەبوون، تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی و ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و کاری هاوبەش و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتوی وڵاتی ئیسپانیا.