Skip to the content

ئەزموونی حوکمڕانیی هۆڵەندا بە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم دەناسێنرێت

بە مەبەستی بەسیستەمکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی تاقیکراوەی وڵاتی هۆڵەندا، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی دهۆک کە سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییە، لە گەشتێکی چەند ڕۆژەدا لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەکانی پلاندانان و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، لە حکومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵ، بەشدارییان لە خولی پەرەپێدانی ستراتیجی لە هۆڵەندا کرد.

جگە لە وەرگرتنی ژمارەیەک وانەی پراکتیکی، سەردانی دامەزراوە حکومییەکان و کۆمپانیاکانی تایبەت بەو بوارانەیان کرد.
ڕێکخستنی ئەو خولە لە لایەن ئەکادیمیای لاهای بۆ پەرەپێدانی تواناکان ڕێک خراوە و ئەو خولەیان تایبەت کردووە بە هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ.