Skip to the content

شاندێکی حکومەتی هەرێم بەشداری لە پێشانگای SEPOR ی نێودەوڵەتی بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە (٥٦)هەمین پێشانگای SEPOR ی نێودەوڵەتی بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی لە وڵاتی ئیسپانیا کرد.

لە پێشەنگاکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرایەتی وڵاتان و ‌ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و خاوەن پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا ئامادەی بوون.
شاندەکە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی مورسیا و سەرۆکی شارەوانی لۆرکا پێشوازیان لێ کرا و پاشان لەنزیکەوە چاویان بە چەندین کۆمپانیا و وەبەرهێنەری گەورەی ئیسپانی کەوت کە بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردبوو.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی لەو جۆرە پێشەنگایانە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەشداربووان باس بکات و بانگهێشتیان بکات بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری لەسێکتەری کشتوکاڵی و بازرگانی پیشەسازی دا بکەن.