Skip to the content

شاندێکی یونسیف سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی کرد

رۆژی دووشەممە ١٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و  پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی سەرۆکایەتی ناوەندی جێنسیس ئەنالیتیکسی سەر بە ئۆفیسی یونسیف لە عێراق کرد.

ئامانجی سەردانەکە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بوو لەسەر ڕەوشی ئابووری هەرێمی کوردستان و ئەو پێشکەوتنەی کە لە بواری هەمەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهات کاری بۆ کراوە و  بۆ ئەوەی بزانرێت تا چ ئاستێك کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانانی بیانی کراوە بۆ ئەوەی بێنە هەرێمی کوردستان و سەرمایەگوزاری بکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی بە دیجیتاڵ کردنی سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان کرا کە قۆنا‌غی باشی بڕیوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا، هەرێمی کوردستان زۆربەی کارەکانی بە سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەدەچێت.

هەر لەو دیدارەدا، تاوتوێی چەندین بابەتی پەیوەست بە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان ، نرخی كاڵا و شمەك ، ئاسایشی خۆراك و ئاستی بژێوی هاووڵاتییان كرا.