Skip to the content

لە مەدرید سیمینارێک سەبارەت بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا بەشداریکردنیان لە پێشانگایی SEPORی نێودەوڵەتی کرد.

لە پێشانگاکەدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیمینارێکیان پێشکەش کرد و تیایدا داتا و زانیاری و کاروچالاکی و دەرفەت و ئاڵەنگارییەکانی هەرێمی کوردستانیان خستەڕوو .

سیمینارەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و لەلایەن هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە پێشکەش کرا.

لە سیمینارەکەدا وێڕایی گفتوگۆکردن و لە نزیکەوە خستنەرووی کاروچالاکی و بەرەوپێشچوون و زانیارییەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، جەخت لەسەر هەموو کارئاسانی و هەماهەنگییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە بۆ پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشەسازی و ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان.