Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی و پیشەسازی ئیسپانیا دەکات

رۆژی یەکشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشدارییان لە ٥٦هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی و پیشەسازی لە ئیسپانیا کرد.
بەشداری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و بە هەماهەنگی دامەزراوەی ژووری بازرگانی عێراقی بوو.

بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیداری فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئیسپانیا ئەنجام بدەن، بەئامانجی هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پێشخستنی سێکتەری پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵ و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی ئیسپانیا.