Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کرد

رۆژی پێنج شەممە ١٢ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پرۆفیسۆر یۆکو فۆرجیمورا، بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە سەروەر کمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کارووباری بازرگانی و بەڕێوەبەرانی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون و گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادەبوون، باس لە هەماهەنگی و هاوکاری هەردوولا کرا بۆ ئەو پرۆژانەی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوەکەوە پاڵپشتی دەکرێن.

هەروەها باس لەو پرۆژانە کرا کە لە ٢٠١٨ەوە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراق پاڵپشتی داراییان لە IOM وەرگرتووە، کە لە کوردستان نزیکەی ٤٥٠ پرۆژەی بچووک و مام ناوەند هاوکاری و پاڵپشتی داراییان وەرگرتووە و سەدان هەلی کار بەردەست بووە لەم پرۆژانە.