گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چوار فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەکرێت
![](/media/23249/fb_img_1698739168381.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133432298400000000)
لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەکانیدا، گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی خۆراک و چاودێری بازرگانی و ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک و دروستکراوی دانەوێڵە لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام درا.
بڵند احمد، وەک بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لەشوێنی سۆران عبدالغفور، و ئاراس محمد امین، وەک بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە شوێنی یاسین محمود حمد، و کامەران فتاح، وەک بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لەشوێنی شەوکەت محمد، هەروەها سەلام خضر، لەشوێنی نەسرین محمد علی، وەک بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵە دەستبەکار بوون. و بە ئامادەبوونی شەمسەدین محمد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی پۆستەکان ئاڵوگۆڕکران.