Skip to the content

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چوار فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەکرێت

لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەکانیدا، گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی خۆراک و چاودێری بازرگانی و ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک و دروستکراوی دانەوێڵە لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام درا.

بڵند احمد، وەک بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لەشوێنی سۆران عبدالغفور، و ئاراس محمد امین، وەک بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە شوێنی یاسین محمود حمد، و کامەران فتاح، وەک بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لەشوێنی  شەوکەت محمد، هەروەها سەلام خضر، لەشوێنی نەسرین محمد علی، وەک بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵە دەستبەکار بوون. و بە ئامادەبوونی شەمسەدین محمد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی پۆستەکان ئاڵوگۆڕکران.