وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کۆمەڵێک کۆمپانیای تورکی دەکات
![](/media/22487/fb_img_1695911542261.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133403922800000000)
رۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆمەڵێک کۆمپانیای تورکی کرد کە لە بواری بەرزکەرەوە و پلیکانەی کارەبایی کار دەکەن.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواچوون ئامادەی بوو، باسیان لە کێشەو گرفتەکانی بەرزکەرەوە و پلیکانەی کارەبایی ناو بیناو باڵەخانەکان کرد و بەپێویست زانرا گرنگی بەچاودێری و پشکنینان بدرێت لەلایەن کۆمپانیا تایبەتمەندەکانەوە لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتییان.