Skip to the content

بانکی نیشتمانی کە بانکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە تۆمارکرا

رۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانی کوردستان تۆمار کرا بەناوی (بانکی نیشتمان) کە بانکێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕاستەوخۆ بە بانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.

تایبەمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکات بە هەمان شێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان کە بازرگانان و هاوڵاتیان ئەتوانن لێی سودمەند بن، هەروەها ڕاستەوخۆ مانگانە بەشە بوودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان بەدەست بگات ، وەک بانکێکی فەڕمی گشتگیری حکومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکومیەکانی تر خزمەتگوزاریەکانی لە بواری جیاوازی بانکیدا پێشکەش دەکات و تەنها هەڵگرتنی پارە نیە.

ڕێکارەکانی دامەزراندنی ئەم بانکە لە هەرێمی کوردستان تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێ ڕێکاری ڕۆتینیە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لەئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێ.