بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی لە کردنەوەی شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە خۆراک کرد
ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، بەشداریی لە کردنەوەی شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە خۆراک و بەرهەمە کشتوكاڵییەکان لە هەولێر کرد.
کردنەوەی پێشانگاکە بە بەشداریی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەرپرسانی حکومی و ژمارەیەک لە كونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر و بازرگانان و کارسازان بەڕێوە چوو.
شایەنی باسە لە کردنەوەی پێشانگاکەدا چەندین لقی کۆمپانیا بیانییە بەناوبانگەکان بەشدار بوون؛ لە پێشانگاكەدا نۆزدە وڵات لە ڕێگەی بیست و چوار کۆمپانیا بەشدار بوون و بڕیارە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.