Skip to the content

بڕی ٢٣٣ ملیار دیناری پارەی جوتیاران گەشتووەتە هەرێمی کوردستان

 لەکۆی ٤١١ملیار و ٢٤ ملیۆن و ١٩٦ هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ تا ئێستا بڕی ٢٣٣ ملیار دینار هاتووە و بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت.
 
بڕیارە لە ئایندەدا ئەو بڕە پارەیەی تر کە ماوە کە بڕی ١٧٨ ملیار و ٢٤ ملیون و ١٩٦ هەزار دینارە و بنێرێتە سەرحسابی بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دابەش بکرێت.