Skip to the content

مەراسیمی دەستبەکاربوونی چوار یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوە چوو

لە ڕۆژانی  ٣١ ی ئاب و ٣ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی چوار یاریدەدەری گشتی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوە چوو. 

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، بە ڕاسپاردەی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی  و پیشەسازی، سەرپەرشتیی دەستبەکاربوونەکانی کرد.

هەریەکە لە عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی یاریدەدەرەکانیان دەستبەکار بوون، ئامادە بوون.

هەریەکە لە نیاز محەمەد مەولوود، وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و شەمسەدین محەمەد مەولوود، وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و محەمەد سەعید عەلی، وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان و مستەفا زوبێر بیلال، وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون، بە فرمانی وزاریی ژمارە ٣٩٩٣  ی ٢٨ ی ئابی ٢٠٢٣ بوونە یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانیان.