Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری دیدارێکی کۆمپانیا میسریەکان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بەشدار بوو لە دیدارێکی کۆمپانیا میسرییەکان کە لە ئێستادا شاندێکیان لەهەرێمی کوردستانن.

لە دیدارەکەدا وەزیری بازرگانی پیشەسازی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی هاتنی شاندەکە بەتایبەت کۆمپانیاکانی بواری پیشەسازی میسری کە خاوەن ئەزموونێکی باشن و دەتوانن بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ئەزموونەکانیان لە پڕۆژەی پیشەسازی و وەبەرهێناندا بەگەڕ بخەن.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە بواری گەشەپێدانی پیشەسازی ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم کار دەکات بۆ گوڕینی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێن.
هەر لەدیدارەکەدا نوێنەرایەتی ١٨ کۆمپانیای میسری بەشداربوون کە لە بوارەکانی کارەبا و کەلوپەل و پێداویستی ڕۆژانە و کانزاکان و یەدەگی ئۆتۆمبێل و ئامێری پیشەسازی کاردەکەن.