Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە یەكێتی پیاوان و ژنانی كاری نێودەوڵەتی كرد

رۆژی سێشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣، كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە ماجد الركبی و شاندی یاوەری كرد كە نوێنەرایەتی یەكێتی پیاوان و ژنانی كاری نێودەوڵەتییان دەكرد و لە هەرێمی كوردستان لقیان دامەزراندووە.

ئامانجی سەردانەكەیان هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بوو بۆ ناساندنی خاوەنكارانی كوردستان لەگەڵ دەرەوە و بەستنی كۆنگرەی یەكێتییەكەیان لە هەرێمی كوردستان لەساڵی ئایندە.

لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی وپیشەسازی كردنەوەی لقی LFB لە هەرێم بە هەنگاوێكی باش وەسفكردن بۆ خزمەتكردنی خاوەنكارانی كوردستان و ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و كار ئاسانیەك کەپێویست بێت لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بێت دەربڕی.