پارێزەرانی کەیسی وەزەراتی بازرگانی و پیشەسازی لەدادگایی فیدڕاڵی خەڵات دەکرێن
رۆژی پێنج شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەپای دەستخۆشی و سەرکەوتنیان لە داکۆکی کردن لەو داوایەی دژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کە لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرابوو ڕێزلێنانی بەخشیە هەریەکە لە ئەرسلان شێخ ئەحمەد وئەياد ئیسماعیل محەمەد و كاروان عەبدولکەریم، پارێزەرانی حکومەتی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی عێراق لەساڵی ٢٠٢٢ داوایەکی لە دادگای فیدراڵی لەسەر وەزارەتی بازرگانی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی جوڵاند لەسەر ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٢٢ پارەی وەرگیراوی لە فهاوڵاتیان ڕادەستی بەغدا نەکردوە.
پاش ئەوەی زیاتر لە حەوت دانیشتنی داواکە دواخرا دواجار لە ٢٠٢٣/٩/٤ دوای ئەوەی پارێزەرانی حکومەتی هەرێم چونە ناو دادگاکە و بەڵگەکانیان خستەڕوو کە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەوماوەیەدا کە داوای ئەو بڕەپارە دەکەن، هیچ بڕەپارەیەکیان نەناردوە بۆ گواستنەوە و داگرتتی بەشە خۆراک وە هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ نۆژەن کردنەوەی کۆگاکانی خۆراک و هاوکاری فەرمانبەرانی وەزارەت خەرج نەکردووە.
لەئەنجامدا دادگای فیدڕاڵی ڕەدی داواکەی کردەوە لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و پلەی بنبڕی وەرگرت و بەیەکجاری ئەو دۆسیە داخرا.