Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی: پشتگیری هەر هەنگاوێک دەکەین کە ببێتە هۆی بووژانەوەی بازاڕی کار لە کوردستان

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ــی نیسانی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی سەندیکای جیۆلۆجیی کوردستان و کۆمەڵەی جیۆلۆجیی کوردستان کرد.

شاندەکە بە مەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت هاتبوون بۆدۆزینەوەی هەلی کار لە بواری جیۆلۆجی و کارئاسانی بۆ کارکردن.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەڵێنی پشتیوانی و کاراسانی بۆ هەر هەنگاوێک دەربڕی کە ببێتە هۆی بوژاندنەوەی بازاڕی کار و ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات شاندی ناوبراو بۆ هەمان مەبەست، لەگەڵ سەروەر کەمال هاواری ،بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، کۆبوونەوە، لەبارەی دۆزینەوەی هەلی کار لە بواری جیۆلۆجی، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.