Skip to the content

پەیوەندی نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و بولگاریا تاوتوێ کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٤، بڵند محمد مولود، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پێشوازی لە ستانیسلاڤ نۆکۆڤ، بەڕێوەبەری نوسینگەی ئابووری کونسولخانەی کۆماری بولگاریا لە هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کۆمپانیا نیشتمانییەکان و بەڕێوەبەری کۆمپانیا بیانییەکان و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی هەولێر، باس لە ئاسانکاری لە تۆماری کارە بازرگانییەکان لە ڕێگەی سیستەمی دیجیتاڵی و ڕێکارە یاساییەکانی کارکردنی کۆمپانیاکان و بریکارە بازرگانییەکان کرا، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ئامادەیی بۆ ئاسانکاری لە کردنەوەی لقی کۆمپانیاکانی بولگاریا لە هەرێم پیشان دا، لە بەرانبەردا وەفدی کونسولخانەی بولگاریا ئامادەیی دەربڕی کە هانی کۆمپانیاکانیان بدەن بۆ تۆمارکردنی بریکارە بازرگانییەکان و وەبەرهێنان لە کوردستان، سوود لە یاسا بەرکارەکانی هەرێم وەربگرن.

شایانی باسە کۆمپانیا بولگارییەکان کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، لە ئێستادا ژمارەیان ٢١ کۆمپانیایە.