Skip to the content

وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى پێشوازى له‌ ژماره‌يه‌ك له‌ خاوه‌نى كارگه‌كان كرد

ڕۆژى یەکشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتيی تۆماری کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەری گشتيی گەشەپێدانی پیشەسازی، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خاوەنى کارگەکان کۆبووه‌وه‌، کە بە مەبەستی گەیاندنى كێشه‌كانيان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى له‌به‌رده‌م كاره‌كانياندايه‌، هاتبوون.
خاوه‌ن كارگه‌كان گرفته‌كانى خۆيان كه‌ له‌ڕووى ئيدارى و گومرگى و خزمه‌تگوزارييه‌وه‌يه‌، گه‌ياند و له‌لايه‌ن وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى و تيمى وه‌زاره‌ته‌وه‌ وه‌ڵام درانه‌وه‌ و به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت پشتگيريى خۆيان بۆ خاوه‌نى كارگه‌كان ده‌ربڕى.