Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسولی گشتیی هیندستان کرد

‎ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە مادان گۆپال، کونسولی گشتیی هیندستان و موهیت سنگڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی بەرەوپێشبردنی بازرگانیی كۆماری هیندستان و كونسولی بازرگانیی هەمان كونسولخانە و ستافێكی كونسوڵخانە و چەند بازرگانێکی هیندستان کرد، كە بە مەبەستی دروستكردنی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هاتبوون.
لە دیدارەکەدا كە سەرجەم ڕاوێژكارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی بازرگانی و پلاندانان ئامادە بوون
بریکاری وەزارەت باسی لە كایە و دەرفەتە بازرگانییەكان لە هەرێمی كوردستان و ئەو خزمەتگوزارییانەی كە لە بواری بازرگانیدا لە وەزارەت پێشكەش دەكرێن بۆ ئامادەبووان كرد.
هەروەها بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هیندستان تەوەرێكی دیكەی
دیدارەكە بوو، هەردوولا هاوڕا بوون كە سوود لە شارەزایی و تەكنۆلۆجیای هیندی بە تایبەتی لە بواری بەرهەمە خۆراكییەكان و دەرمان و چەندین بەرهەمی دیكە وەربگیرێن.
تەوەرێکی دیكەی دانیشتنەکە باسکردن بوو لە هاندانی كۆمپانیا هیندستانییەکان، بۆ كاركردن لە سێكتەرە جیاوازەكانی ئابووری لە هەرێمی كوردستان.