سێیەمین فێستیڤاڵ و پێشانگهی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە دهۆك كرایەوە
ڕۆژی شەممە ٢١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی عهلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و سەروەر کمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازيی دهۆك و بەڕێوهبەرەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، فێستیڤاڵی پێشانگهی بەرهەمی ناوخۆ لە شاری دهۆک کرایەوە.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ناوی وەزارەتەوە گوتارێكی پێشكەش كرد و سوپاسی ڕێكخەرانی چالاكیيەكەى كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن. دواتر سەرجەم بەشەكانی پێشانگهكەیان بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە لەگەڵ بازرگانان و خاوەنكاران گوتووێژیان كرد.