وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ یەکێتيی هاوردە و هەناردهکاران کۆبووهوە
ڕۆژى سێشەممە ٢٤ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لقی سلێمانيى یەکێتيی هاوردە و هەناردنکارانی کوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی بازرگانی و هاوردە و هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان کرد، ئامادەبوان سەرنج و تێبینی خۆیان لەوبارەوە خستە ڕوو، هەروەها ڕۆڵی هاوکاری و هەمەهەنگيی وەزارەتی بازگانى و پيشهسازييان بەرز نرخاند.
کەمال موسلیم ئاماژەی بەوە دا: لە کابینەی نۆيهمدا وەزارەتی بازگانى و پيشهسازى بەردەوام پاڵپشت و هاوکار بووە، وەک ئەرک و بەرپرسيارييهتيى خۆی بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی بازرگان و خاوەنکاران بووە. لە کۆتایيدا شاندەکە قەڵغانی ڕێزلێنانیان لەپای دڵسۆزی و کارەکانی، بەخشییە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی.