Skip to the content

کۆماری کۆریا کار لەسەر گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سنچۆڵ لیم، کونسولی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بۆ کاروباری بازرگانی، بەشداری لە چوارەمین کۆڕبەندی Du Ks Eco بۆ گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان کرد.
لە كۆڕبەندەكەدا نوێنەرایەتیی هەر یەكە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بەشداریی بەشێك لە وەزارەتەكان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسانی ئەکادیمی و پسپۆر ئامادەی بوون.

دوای گوتارەکەی کونسولی گشتیی کۆریا، بابەتی ستراتییژیەتی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بوو بە گفتووگۆی گەرمی كۆڕبەندەكە و چەندین سەرنج و بۆچوونی جیاواز لەسەر پرسە ئابوورییەكان باس كران.
بریکاری وەزارەت، وەکوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تێڕوانین و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئاڵنگارییەکان و دەرفەتی گەشە و پەرەپێدانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.