Skip to the content

دیداری بازرگانی نێوان بازرگانانی هەرێمی كوردستان و توركیا بەڕێوەچوو

‏رۆژی چوارشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، لەشاری هەولێر دیداری نێوان بازرگانانی هەرێمی كوردستان و توركیا بە ئامادەبوونی تیمێك لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ستافی كونسوڵخانەی گشتی توركیا لە هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و كۆمەڵەی هەناردەكارانی توركیا  بەڕێوەچوو (TIM). کە لە دیدارەكەدا دەیان بازرگان و خاوەن كار لە هەردوولا ئامادەبوون. 

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بەناوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە  وتەیەكی پێشكەشكرد و دەستخۆشی لە ڕێكخەری ئەم چالاكیە بازرگانیە كرد كە كۆمەڵەی هەناردەكارانی توركیا پێی هەستابوو، هەروەها تیشكی خستەسەر ڕۆڵی وەزارەت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ كاری بازرگانی وە ئاسانكاری بۆ بازرگانان و خاوەن كاران بۆ كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان، وە گرنگی ئەم جۆرە دیدارانەی بۆ ئامادەبووان باسكرد كە ڕۆڵێكی ئەرێنی دەبێت لە بەیەك گەیشتنی كۆمپانیاكان و دروستكردنی كاری هاوبەش و پێكەوەیی و واژوو كردنی گرێبەست لە بوارە جیاجیاكانی بازرگانی، كرانەوەی هەرێمی كوردستان بە ڕووی بازرگانان و وەبەرهێنەرە بیانییەكان تەوەرێكی دیكەی وتارەكەی بوو، لەكۆتاییدا هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان كە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و توركیایە.
‏‎
دواتر سەردانی بەشی تایبەتی چالاكیە بازرگانیەكەیان كرد كە پێكهاتبوو لە دیداری دوو بەدووی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی هەرێمی كوردستان و توركیا.