ئاسانكاريى زياتر بۆ ئه‌و كۆمپانيا بيانييانه ده‌كرێت كه له بوارى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مين له كوردستان كار ده‌كه‌ن
ڕۆژى چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، بڵند محه‌مه‌د مه‌ولود، بەڕێوەبەری گشتيی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پێشوازی لە عه‌لی محمدأمین میران، بەڕێوەبەری گشتيی کاروباری تەکنیکی و شاندێکی یاوەری لە دەزگای گشتيی مین كرد.
لە کۆبوونەوەکه‌دا کە بەڕێوەبەری دڵنیاييی جۆريی دەزگه‌ی مین و جێگری بەڕێوەبەری گشتيی کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەری کۆمپانیا خۆماڵییەکان ئامادەی بوون، شاندی میوان داوايان كرد ئاسانکاريی زیاتر بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بكرێت، بەتایبەتی ئەوانەی لە بواری مین کار دەکەن، تاکوو وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بكه‌ن.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتيی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پاڵپشتيی خۆی بۆ ئه‌و كۆمپانيانهى له بوارى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مين و ته‌قه‌مه‌نى كار ده‌كه‌ن، دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها لەپێناو سەلامەتيی هاووڵاتيیانی کوردستان، بڕیار درا ئەم کۆبوونەوە و هەماهەنگییانە زیاتر بکرێن.