وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ژوری بازرگانی دهۆک کۆبووەوە
![](/media/25054/fb_img_1707241639269.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133517771150000000)
رۆژی سێشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگای و پیشەسازی و سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کارووباری بازرگانی پێشوازیان لە شکوری جمیل، سەرۆکی ژوری بازرگانی دهۆک و جێگر و ئەندامانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازی کرد.
لەدانیشتنەکەدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕۆڵی ژورە بازرگانییەکانی لە هاندانی بازرگان و پیشەوەران لە پێشخستنی کەرتەکانیان بەگرنگ باسکرد و ئامادەیی هەموو هاوکاری و کارئاسانییەکی وەزارەت و حکومەتی بۆ پیشاندان.
سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی دهۆکیش وەک دەستپێکی کارکردنیان دوای هەڵبژاردنەکانیان ئامادەییان دەربڕی بەهەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەت و وەزارەت بۆ باشترکردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و باسیان لە دۆخی ئەو دوو سێکتەرەکرد لەسنوری پارێزگای دهۆک وەک ناوچەیەکی گرنگ بۆ کاری بازرگانی و پیشەسازی.