Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ژوری بازرگانی دهۆک کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە ٦ی شوباتی  ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگای و پیشەسازی و سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کارووباری بازرگانی پێشوازیان لە شکوری جمیل، سەرۆکی ژوری بازرگانی دهۆک و جێگر و ئەندامانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازی کرد.

لەدانیشتنەکەدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕۆڵی ژورە بازرگانییەکانی لە هاندانی بازرگان و پیشەوەران لە پێشخستنی کەرتەکانیان بەگرنگ باسکرد و ئامادەیی هەموو هاوکاری و کارئاسانییەکی وەزارەت و حکومەتی بۆ پیشاندان.

سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی دهۆکیش وەک دەستپێکی کارکردنیان دوای هەڵبژاردنەکانیان ئامادەییان دەربڕی بەهەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەت و وەزارەت بۆ باشترکردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و باسیان لە دۆخی ئەو دوو سێکتەرەکرد لەسنوری پارێزگای دهۆک وەک ناوچەیەکی گرنگ بۆ کاری بازرگانی و پیشەسازی.