پۆستی بەڕێوەبەری سێ فەرمانگە لە شاری هەولێر ئالوگۆڕ کران
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/٢/١٣، بە ئامادەبوونی شمس ا‌لدین محمد مولود، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی بە وەکالەت، پۆستی بەڕێوەبەری سێ فەرمانگە لە شاری هەولێر ئالوگۆڕ كران.
هۆگر علی، وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێريى بازرگانيى هه‌ولێر، مظفر صابر، وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رى دروستكراوى دانه‌وێڵه‌ى هه‌ولێر و میران بەختیار، وه‌كوو بەڕێوەبەری بازرگانیى دانەوێڵەی هەولێر، ده‌ست به‌كار بوون.
شایانی باسە ئەم گۆڕانکاریيانە لەپێناو بەرژەوەندیى گشتی و باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەو فەرمانگانە ئەنجام دراون.