Skip to the content

کار بۆ پێشخستنی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا دەکرێت

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێكی پیشەسازكارانی ئەرمینیا و كۆمپانیاكانی وڵاتی ئەرمینیا لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و وزەی خۆر و گواستنەوە کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم لەو بوارانە لەگەڵ شاندی ئەرمینیا کران.

لەکۆبوونەوەیەکدا کە ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بازرگانی و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادەی بوون، کەمال موسلیم باسی لە ڕەوشی پیشەسازی و بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و ئەو ئاسانكارییانەی حكومەتی هەرێم پێشكەشی خاوەن سەرمایە و كۆمپانیاكانی بیانی دەكات کرد و تیشكی خستە سەر بەرنامەی حكومەت بۆ كاری هاوبەش و وەرگرتنی ئەزموونی ئەرمینیا لە بواری جیا جیا وەك پیشەسازیی خۆراك و وزەی خاوێن و بەرهەمهێنان و بەشداریكردن لە پیشانگاكان.
لەلایەن خۆیانەوە شاندی ئەرمینیا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ پیشوازیکردنیان نیشان دا، و دووپاتی ئەوەیان كردەوە كە ئەرمینیا ویستی ئەوەی هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاری هاوبەش و پرۆژەی پیشەسازی ئەنجام بدات.