Skip to the content

نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە کۆبوونەوەی بەئەندامبوونی عێراق لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، فتحی مودەڕیس، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەبەغداد، بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەک لەبارەی ئەندامێتی عێراق لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی (World Trade Organization).

لە چوارچێوەی بەدواداچوون و کارکردن لەسەر پڕۆسەی بە ئەندام بوونی عیراق لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی.

ڕاوێژکاری پەیوەندیەکان کە هاوکات ئەندامی لێژنەی نیشتمانی عیراقە، بە مەبەستی گەیشتن بە چەند بڕیارێک ئامادەی ۳٦ ەمین گەڕی کۆبوونەوەکان بوو کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی وەزیری بازرگانی عێراق فیدڕال و ئامادەبوونی تەواوی ئەندامان و باڵوێزی شانشینی عەرەبی سعودی شێخ صقر المقبل بوو کە بە فەرمی خۆی چاودێری پڕۆسەکە دەکات. لە کۆبوونەوەکەدا نمایشی کاری ڕابردوو کرا و بۆ هەنگاوی داهاتوو بڕیار درا کە پڕۆسەکە خێرا بکرێ و لێژنە لاوەکیەکان کارا بکرێتەوە .