Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری کۆنفرانسی نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا کە سەرۆکی حکومەت بەشداربوو گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە کە پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر بەرەو پێش چووە و گەشەی کردووە.

لەدرێژەی چالاکیەکانی کۆنفرانسەکەدا چەند پانێڵێک پێشکەش کرا، کەمال موسلیم لە پانێڵێکدا بەشدار بوو باسی لەگاریگەری و ڕۆڵی نوێنەرایەتیەکان لە سەر ئاستی پەیوەندییە بازرگانیەکان کرد و تیشکی خستە سەر ئەو پێشکەوتنانەی لە سێکتەرەکانی بازرگانی و پیشەسازیەوە بەدەست هاتوون بەو هۆیەوە، هەروەها ئاماژەی بەو هەنگاوە گرنگانە کرد کە لەڕێگەی نوێنەرایەتییەکانەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی و پەرەپێدانی ئابووری ناوچەکە نراون و ئەنجامی باشیان هەبووە.

جێی ئاماژەیە سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەت بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیران و نوێنەرانی حکومەت لە دەرەوە و نوێنەر و کونسڵی وڵاتان بەڕێوەچوو.