Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی فەرمانگەکانی سلێمانی بەسەردەکاتەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی فەرمانگەکانی سلێمانی بەسەر دەکاتەوە. و لە دەستپێکی سەردانەکەیدا سایلۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی چیمەنتۆی بەسەرکردەوە.

ئەم بەدواداچونانەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامانجی ئاگاداربوون لە باشتر بەڕێوەچونی ئیشوکارەکانی ڕۆژانەیە لە فەرمانگەکانی سەربە وەزارەتەکەی .

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەردەوام لەخەمی گشتی و کارئاسانیکردن دایە بۆ جێبەجێکردنی کارەکان و لەنزیکەوە لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتدا کۆدەبێتەوە و گوێ لە داواکاری و گرفتەکانیان دەگرێت. بڕیاریشە ڕۆژانی داهاتوو لەچەند فەرمانگەیەکی تر لەگەڵ فەرمانبەران کۆبێتەوە.