Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی سنوری پاریزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

پێنج شەممە ١٨ی کانوونی دوەمی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی سەربە وەزارەتەکەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی کۆبوویەوە و باسیان لەچۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت بەشداربوو، هەریەکە لە بەڕێوەبەرانی پسوڵەی خۆراک و دابەشکردنی خۆراک و تۆماری کۆمپانیاکان و دروستکراوی دانەوێڵە و چاودێری بازرگانی لەنزیکەوە کێشە و گرفت و داواکارییەکانیان گەیاند و چەند پێشنیار و میکانیزمێک باسکران بۆ چارەسەرکردنیان.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ماوەی دوو ڕۆژە بەشێوەیەکی مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری سلێمانیە و لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەران ڕاستەوخۆ بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکان لە سنورەکە بەدواداچوون دەکات، بڕیاریشە بەشێوەیەکی بەردەوام لەپەیوەندیدابێت بۆ سەرپەرشتی کردنی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەرایەتیەکان لە پاش ئەو گۆڕانکاریانەی لە پۆستی بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوبەرایەتیانەدا بە ئامانجی خزمەتکردن و سودی گشتی کرا.