Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن ئاشەکانی هەولێر کۆدەبێتە

رۆژی سێ شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤, کەمال موسلیم, وەزیری بازرگانی و پیشەسازی, لەگەڵ خاوەن ئاشەکانی سنوری پارێزگای هەولێر کۆبوویەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی دێتەڕێی کارکردنیان.

لەکۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی هەولێر ئامادەبوون خاوەن ئاشەکان کێشە وگرفت و داواکارییەکانیان گەیاند، و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەگفتوگۆ و خستنە ڕووی چەند میکانیزمێک لەگەڵ تیمی وەزارەت بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی داواکانیان بۆ ئەوەی بتوانرێت ئاردێکی کوالێتی باش و لەکاتی گونجاودا بگەیەندرێتە دەست هاووڵاتییان و هەروەها تیم و لیژنەکانیش ڕادەسپێردرێن چاودێری و پشکنینەکان چڕتربکرێنەوە بۆ ئەو مەبەستە.