Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سایلۆكانی سنووری پارێزگه‌ی دهۆك و هەولێر بەسەر دەکاتەوە

ڕۆژانی ١٣و١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی،‏‎ لە چوارچێوەی سەردان و بەسەركردنەوەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت و بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگه‌داربوون لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتی وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیيەکانی بازرگانيی دانەوێڵە - سایلۆكانی (شێخان، فەیدێ و زاخۆیان کرد له‌ سنوری پارێزگه‌ی دهۆك، هەروەها سەردانی سایلۆی هەولێریان کرد. سەرەتا لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیيانە کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و گوێبیستی بەڕێوەچوونی کاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوون، وە ڕێنمايیان پێدان کە هاوکاری تەواوی جوتیارەکان بن و ئاسانکاریيان پێشکەش بکەن.‎ پاشان لەگەڵ چەند جوتیارێك دوان کە گەنمیان ڕادەست کردووە و گوێبیستی ڕا و بۆچوونەکانیان بوون.