سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
ڕۆژی پێنجشهممه ١١ى تهممووزى ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسولی گشتيی کۆریای باشوور لە ههرێمى کوردستان كرد.
لە دانیشتنێکدا کە سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت، بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەرانی گشتيی دیوان، پلاندانان، بەدواداچوون، گەشەپێدانی پیشەسازی و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئامادەى بوون، چەند پرسێکی بازرگانی، پیشەسازی و ئابووری تاووتوێ کران.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەگرنگیيهوه باسی له دیدارەکە کرد، بۆ زیاتر هەماهەنگيی نێوان هەردولا و سوودوەرگرتن لە ئەزمونی پێشکەوتووی کۆریای باشوور، لە ڕووی بازرگانی و ئابوورییەوە.
هەروەها کونسولی کۆریا گوتی: "هەرێمی کوردستان جێی بایەخی وڵاتەکەمانه و دهمانەوێت لەم ناوچەیە لە بوارهكانى بازرگانی، پیشەسازی و وەبەرهێنان بەجدی کار بکەين". وە ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەکاری دەکەن بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری و توێژینەوەی داتا ئابوورییەکان.