Skip to the content

كونسولخانەی كۆریا ئەنستیتۆی گەشەپێدانی كوردستان بە گرنگ دەزانێت

‎ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤، كونسولخانەی گشتيی كۆماری كۆریا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنستیتۆی كوردستان بۆ كارگێڕيی گشتی، سمینارێكیان بۆ سێنجیۆل لیم، كونسولی گشتيی كۆماری كۆریا ڕێك خست. سمینارەكە بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتيی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی كەرتی گشتی بەڕێوە چوو.
سمینارەكە لەژێر ناونیشانی (گرنگيی ناوەندەكانی لێکۆڵینەوە لە گەشەپێدانی کەرتی ئابووری) كە لەلایەن كونسولەوە پێشكه‌ش کرا و باسی قۆناغەکانی گەشەسەندنی ئابووريی کۆریای باشووری کرد و ڕۆڵی ناوەندەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی لەم گەشەسەندنە خستە ڕوو.
لە کۆتاییدا دامەزراندنی ئەنستیتۆی گەشەپێدانی کوردستان (KDI) بە گرنگ زانرا و پێشنیار کرا کەسانی پسپۆڕ و شارەزا ڕۆڵی کارا بگێڕن لەم دامەزراوەیە بۆ پێشخستنی ئابووريی هەرێمی کوردستان.