Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی چاودێریی بەبازاڕکردنی گەنم دەکات

ڕۆژی شەممە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە مەبەستی ئاگەداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، سەردانی بنکەی وەرگرتنی گەنمی لە کۆیە کرد و لەنزیکەوە چاودێری پرۆسەکەی کرد و لەگەڵ ستافی بنکەکە گفتوگۆیان سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەو سنوورە کرد.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی داوای کرد کاراسانی تەواو بۆ جوتیاران بکەن، بۆ ئەوەی گەنمەکانیان بەبێ گرفت تەسلیم بەو بنکەیە بکەن.