وەزیری بازرگانی و پیشەسازی یەکەمین پێشانگهی بازرگانيی قەزوینی کردەوە
ڕۆژى چوارشەممە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە یاوەری سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی، یەکەمین پێشانگهی بازرگانيی قەزوینی لە پێشانگهی نێودەوڵەتيی هەولێر کردەوە.
لە کاتی کردنەوەی پێشانگهکەدا کە سەرۆکی ژوورە بازرگانیيەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، ههروهها سەرۆکی یەکێتيى هاوردەکاران و ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەنکار و بازرگانان ئامادەى بوون، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵ و گرنگيی ئەم جۆرە پێشانگهیانە کرد، کە هەوڵێکی باشن بۆ کرانەوەی بازاڕی ئابووريی هەرێم و ناساندنی کاڵای جۆراوجۆر، وە ئامادەیيی وەزارەت و حکومەتی هەرێمی بۆ هاوکاری و پاڵپشتيی هەر هەنگاوێک دەربڕی، کە ببێتە هۆی جوڵەی بازرگانی و پشخستنی ئابووری.
جێی ئاماژەیە یەکەمین پێشانگهی نێودهڵەتيی قەزوین، لەلایەن ژووری بازرگانيی قەزوینەوە، لە پێشانگهی نێودەوڵەتيی هەولێر کراوەتەوە، بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانی تایبەت بە پارێزگهی قەزوین، و زیاتر لە هەشت سەت کۆمپانیا بەرهەم و کاڵاکانیان نمایش دەکەن.