Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بنكەی وەرگرتنی گەنم لە كۆیە بەسەر دەکاتەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، لە چوارچێوەی سەردان و بەسەركردنەوەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت و بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگه‌داربوون لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و جێگری بەڕێوەبه‌ری گشتيی بازرگانی، سەردانی بنكەی وەرگرتنی گەنمیان لە كۆیە كرد، سەرەتا لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بنكەكە تاووتوێی چۆنیيەتی وەرگرتنی دانەوێڵەی سنوورەكەیان كرد و ڕێنماییان پێدان کە هاوکاری تەواوی جوتیارەکان بن و ئاسانکاریيان پێشکەش بکەن. پاشان ژمارەیەک جوتیاریان دواند کە گەنمیان ڕادەست کردووە و گوێبیستی ڕا و بۆچوونەکانیان بوون.