Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سایلۆکانی سلێمانی و ڕاپەڕین بەسەر دەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی‏،‎ لە چوارچێوەی سەردان و بەسەركردنەوەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت و بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگەداربوون لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی، بە ئامادەبوونی ئەحمەد عەلی، جێگری پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی بەبازاڕكردنی دانەوێڵەی پارێزگە و ئەندامانی لیژنە، سەردانی سایلۆكانی سلێمانی و ڕاپەڕینی كرد.
سەرەتا لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و گوێبیستی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوون، هاوکات ڕێنماییان پێدان کە هاوکاریی تەواوی جوتیارەکان بن و ئاسانکارییان پێشکەش بکەن.
‏‎ پاشان چەند جوتیارێكیان دواند کە گەنمیان ڕادەست کردووە و گوێبیستی ڕا و بۆچوونەکانیان بوون.